سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ
Democracy and Human Rights Development Center
(DHRD)
پێناسەی سەنتەر:
سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ (DHRD) ڕێكخراوێكی ناحكومی بێلایەن و سەربەخۆیە , بڕوای تەواوی بەچەسپاندنی حوكمی یاساو ڕێزگرتنی پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ هەیە, هەوڵدەدات لە پێناوی كۆمەڵگایەكی مەدەنی و دروستكردنی گیانی دیموكراسی و ڕێزگرتنی ئیرادەی مرۆڤو چەسپاندنی عەدالەتی یاسا.
(DHRD) لە بەرواری 6/10/2002 دا مۆڵەتی یاسایی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.
ئامانجەكانی سەنتەر بریتین لە:
1. گەشەپێدانی بنەماكانی كۆمەڵگای مەدەنیو یەكسانی لە بەرامبەر یاسادا.
2. دروستكردن و كاراكردنی ڕای گشتی بۆ گۆڕینی یاساكان بە شێوەیەك كە گونجاوبن لەگەڵا پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ.
3. چەسپاندنی بنەمای جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان و پاراستنی سەربەخۆیی دادگاكان.
4. قەرەبۆكردنەوەی قوربانیانی یاسای چەوت.
5. پشتگیریكردنی ژیانی ئەوانەی یاسا مافیان ناپارێزێت.
ڕێكخراوەكەمان پێكهاتووە لە دوو دەستە كە بریتین لە:
أ.دەستەی باوەڕپێكراوان كە لەم بەڕێزانە پێكدێن:
ژمارە ناوی سیانی پیشە
1 تەها عمر رشید مامۆستای زانكۆ
2 فلاح مرادخان شاكرم پارێزەر
3 ئەمیرە شریف خالد توێژەری كۆمەڵایەتی
4 تەلار لەتیف پارێزەر
5 یوسف محمد صادق مامۆستای زانكۆ
ب. دەستەی بەڕێوەبردن كە لەم بەڕێزانە پێكدێت:
ژمارە ناوی سیانی پسپۆری پیشەی ناو ڕێكخراو
1 سەردەشت عبدالرحمن مجید بەكالۆریۆس لە زانستە سیاسیەكان بەڕێوەبەر
2 سەروەر علی جعفر بەكالوریوس لە یاسا(پارێزەر) راوێژكار
3 كارزان عبدالفاضل بەكالۆریۆس لە یاسا(پارێزەر) ل.مافی مرۆڤ
4 پەری احمد صالح بەكالۆریۆس لە یاسا(پارێزەر) ل . دارایی و ئیداری
5 ئاوات محمد پیروەیس زانستی كۆمەڵایەتی ل. بەشی دیموكراسی
|